به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق،«به‌شیر حه‌داد»، جێگری دووھه‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند: ئازادکردنی «نه‌ینه‌وا» روداوێکی گرینگی سه‌ربازی و سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بوو له وڵات‌دا، ''ئه‌و سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه به‌سه‌ر تیرۆرستانی داعش له «موسڵ» دا له ساڵی ٢٠١٧، به هۆی قوربانی دانی گه‌وره‌ی رۆڵه قاره‌مانه‌کانی ئه‌م نیشتمانه مسۆگەر کرا به سوپا و پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی و ھۆزەکانەوە.
وتیشی: ئه‌و سه‌رکه‌وتنه که به یه‌کڕیزیی تەواوی عێراقییه‌کان به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه به‌دیهات، مانای هه‌بوونی گیانی نیشتمانپەروەریی هه‌موو رۆڵه‌کانی وڵات و باوه‌ڕ بوونیانه به‌و پرسه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد،له‌م رۆژه‌دا دوباره جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه له‌وه‌ی که پێویسته حکومه‌تی فیدڕاڵ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌و ناوچه ئازادکراوانه و ته‌واوی پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق جێبه‌جێبکات و ئازار و کێشه‌ی هاوڵاتیانمان که‌مبکاته‌وه.
«به‌شیر حه‌داد» داواشی له‌حکومه‌ت کرد، به زوتری نکات ده‌ست به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کان بکات به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی بۆ ته‌واوی وڵات.
342/